٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری

ڕاگەیاندراوێک لە وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئاماژە بە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی، ئامادەیین بۆ بەستنی کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی و تێپەڕاندنی بنبەستەکان.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئاماژە بە پەیامە دەست پێشخەریەکەی ئەمڕۆی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و بە ئامانجی تێپەڕاندنی بنبەستە سیاسییەکان، پێشوازی لەم پەیامە دەست پێشخەرییە گرنگەی جەنابیان دەکەین.

ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕۆشنایی دەست پێشخەریەکەی جەنابی سەرۆک ئامادەین بۆ گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی چارەسەری کێشەکان و کۆتایی ھێنان بەقەیرانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان، ھاوکات سازدانی گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پێکەوە وەڵامدەرەوەی ویست و ئیڕادەی ھاونیشتمانیانمان بین و ئەم قۆناغە بە سوودی گەل و نیشتمانەکەمان تێپەڕێنین.

مەحموود محەمەد

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان

٩ی ١١ی ٢٠٢٦