٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی رێورەسمی کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ_KDP.info_ ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ ئاشکرایکرد ، سبەی لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا زانکۆی ئاکرێ دەکرێتەوە، دواتریش هەنگاوی کرداری بۆ کردنەوەی زانکۆ دەستپێدەکات.

ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ ، دکتۆر ڕەشاد کەمال ئاکرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سبەی کاتژمێر 4:00ی ئێوارە لە هۆڵی ڕۆشنبیری و هونەری ئاکرێ  بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پارێزگار، سەرۆک زانکۆکان، ماموستایان، پەرلەمانتار و کەسایەتییەکانی ناوچەکە ڕێوڕەسمی کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ بەڕێوەدەچێت.

دکتۆر ڕەشاد کەمال ئاکرەیی گوتیشی: دوای کردنەوەی زانکۆی ئاکرێ بەفەرمی، هەنگاوی کردەیی دەنرێت بۆ دانانی هەیکەلی زانکۆیەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوو سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی سەردانەکەی بۆ قەزای ئاکرێی مژدەی  کردنەوەی زانکۆی بە خەڵکی دەڤەرەکە ڕاگەیاند.

بڵند ئیبراهیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار