٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی دیار، خوالێخۆشبوو فەرید عیسا، پەیامێکی سەرەخۆشی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بۆ کۆچی دواییی هونەرمەندی دیار، خوالێخۆشبوو فەرید عیسا، پرسە و سەرەخۆشیم پێشکەش بە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم، هاوخەمیانم. 

بەرهەم و کارە هونەرییەکانی خوالێخۆشبوو فەرید عیسا و دڵسۆزیی بۆ بواری هونەر جێگەی ڕێز و پێزانینن. لە یەزدانی مەزن داواکارم گیانی بە بەزەییی خۆی شاد بکات و دڵنه‌وایی و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان