٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ چین و توێژەکانی دەڤەری بادینان کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 10/26، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکانی پێکهاتە و چین و توێژەکانی دەڤەری بادینان کۆبووەوە.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە مێژووی خەبات و قوربانیدانی پڕ لە سەروەریی خەڵکی دەڤەرەکە کرد لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستان و دووپاتی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی سەرەکیی خۆی دەزانێت بەشێوەیەکی شایستە خزمەتی خەڵکی ئەم دەڤەرە و هەموو ناوچەکانی کوردستان بکات بێ جیاوازی.

سەرۆکی حکوومەت، هەروەها باسی لە پێگەی گرنگی دەڤەرەکە کرد لە ڕووی ئابووری و گەشتوگوزار و کشتوکاڵەوە، لەمبارەوە جەختی کردەوە کە لە چوارچێوەی کارنامەی حکوومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری، گرنگیمان بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەم و بەروبوومی ناوخۆیی داوە و کارمان بۆ یارمەتیدانی جووتیارانی کوردستان و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانیان کردووە.

پاشان سەرۆکی حکوومەت وەڵامی سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە.