٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی پڕۆژەی نیشتیمانیی عێراقی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی دووشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ جەمال ئەلزاری سکرتێری گشتیی پڕۆژەی نیشتیمانیی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها جەخت لە پێویستیی هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان و سەقامگیریی عێراق کرایەوە.