٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەی کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەی لە هەولێر کردەوە.

لە پێشانگەکەدا 214 کۆمپانیا لە 15 وڵاتی جیاوازەوە تێیدا بەشدارن، وەکو خۆی دەڵێت، کە لە سەدا 80ـی کۆمپانیاکان بیانین و سەدا  20ـیش کۆمپانیاکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانن.

زیاتر لە 400 بڕاندی جیھانیی بەشداری لە پێشانگاکەدا دەکەن و بازرگانان دەتوانن لەو ماوەیەدا ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیان ئەنجام بدەن.

دوای کردنەوەی پێشانگەکە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری پانێلێکی پێشانگەکەدا دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار