٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنووری پارێزگای دهۆک کۆمەڵێک پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی دهۆک گوتی، هەڵمەتێکیان دەست پێ کردووە بۆ نوژەنکردنەوەی کۆمەڵێک ڕێگای سەرەکی لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەردەوامیش دەبن و هەوڵ دەدەن تا وەرزی زستان سەرجەم ڕێگاکان نوژەن بکەنەوە، ئەوەش بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

شێرزاد قادر مەحموود، بەڕێوەبەری  گشتیی ڕێگاوبانی دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکمان دەست پێ کردووە بۆ چاککردنەوەی سەرجەم ڕێگا سەرەکییەکانی دهۆک و بەنیازین تا هاتنی وەرزی زستان هەموو ڕێگا سەرەکییەکان چاک بکەینەوە''.

شێرزاد قادر مەحموود گوتیشی: ''بەپێی پلانێک پڕۆژەکان جێبەجێ دەکەین کە لە ڕوڤیا بۆ بەردەڕەش و لە بەردەڕەش بۆ گردەپان و دواتر تا کەلەک نوژەن دەکرێتەوە و ڕێگاکە چاک دەکرێتەوە بە سێ قۆناغ و دواتر پڕۆژەیەکی دیکە ڕوڤیا بۆ ئاکرێ تا قەندیل دەچێت، ئەویش چاک دەکرێتەوە و ئێستا کاری تێدا دەکرێت و داوامان کردووە ڕێگای ئالۆکا بۆ بەدریکێیش نوژەن بکرێتەوە و لەسەر داهاتی خۆمان ڕێگای سێمێل تا ئالۆکا نوژەن کراوە و لە سێمالکاش ڕێگای پێشابوور تا عەلاقات نوژەن کراوەتەوە''.

مەحموود ڕوونیشی کردەوە: ''بڕیارە سەرجەم ڕێگا سەرەکییەکان تا وەرزی زستان نوژەن بکەینەوە کە ئەو ڕێگایانە زۆر گرنگن و هەموو کوردستان پێکەوە گرێ دەدەن''.

گوتیشی: ''ئەو پڕۆژانە بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت لەسەر داهاتی ئێمە و بودجەی ئاسایی جێبەجێ دەکرێن، چونکە حکوومەت بۆ ئێمەی دابین کردووە و پڕۆژەکانیش بەردەوام دەبن''.

 

بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار