سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا كۆبووه‌وه

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/6/4 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیشوازى له خاتوو مارینا سێرێنى، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیتالیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى نیشاندانى خواستى هه‌رێمى كوردستان به بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیتالیا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى نێوانیان، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى مرۆیى و سه‌ربازیى ئیتالیا له عیراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌رى دژى تیرۆردا دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى هه‌بوونى سه‌قامگیریى ئه‌منى و سیاسى و ئابوورى له عیراق و پێویستیى گفتوگۆ و گه‌یشتنى لایه‌نه عیراقییه‌كان به لێكگه‌یشتنێك كه پرۆسه‌ى سیاسیى وڵات له بنبه‌ست و چه‌قبه‌ستوویى ڕزگار بكات و حكوومه‌تێك بهێنێته ئاراوه كۆكه‌ره‌وه و وڵامده‌ره‌وه‌ى خواسته‌كانى گه‌ل و پێهكاته‌كانى عیراق بێت.
خاتوو سێرێنى بانگهێشتى به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیاى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه تا سه‌ردانى ڕۆما بكات و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، عیراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕیزى پێشه‌وه‌ى بایه‌خ و پرۆگرامى گه‌شه‌پێدان و هاریكاریى ئیتالیادان و وڵاته‌كه‌ى به گرنگییه‌وه له عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
له كۆوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان باڵیۆزى ئیتالیا له به‌غدا و كونسولیان له هه‌ولێر ئاماده بوون، ئاماده‌یى و چالاكییه‌كانى ئیتالیا له بوارى كولتوورى و شوێنه‌وارناسیدا له عیراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووریا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش خرانه به‌ر باس.




