بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێم: حکوومەتی ھەرێم ڕەزامەندیی داوە بۆ خەرجکردنی نزیکەی ٦ ملیار دینار بۆ کڕینی پاککەرەوەی ئاوی خواردنەوە
_(12)__2022_03_08_h15m34s7__ER.jpg)
ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر نزیکەی ٦ ملیار دینار داوە بۆ کڕینی پاککەرەوە بۆ ئاو و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە خەرجکردن و کڕینی پێداویستییەکان دەکەن.
بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، ئاری ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە نزیکەی ٦ ملیار دینار بۆ پاککرەوەی ئاو خەرج بکرێت کە کڕینی مادەی کلۆرە و بۆ ھەموو بیر و پڕۆژەکان بەکار دێت، جا کلۆری غاز بێت، یاخود پاودەر بێت، یاخود حەب بیت و کڕینی شەب و کڕینی بۆلیمەر بۆ خاوێنکردنەوەی ئاوی ڕووبارەکان، ئێستا پارەکە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و ئێستا خەریکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە'' .
بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ''ساڵان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیە بۆ پاککەرەوە تەرخان دەکات و ئێمەش لەڕێگەی تەندەرینەوە پێداویستییەکانی ئاماژەمان بۆ کرد دەکڕین و بەکاری دێنین، بۆ ئەوەی ئاوێکی پاک و تەندروست بۆ ھاووڵاتییان دابین بکرێت.
بلند ئیبراھیم




