مهلا عهبدوڵڵا: هەر موسڵمانان برای یەکدی نین مەسیحی و ئێزدیش برای موسڵمانن

ھەولێر-KDP.info- سهرۆكی یهكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی، له دیداری جیاكاری و ئازادیی ئایینی، دووپاتی كردهوه كه تهنیا موسڵمان برای موسڵمان نییه، ئێزدی و مهسیحیش برای موسڵمانن و ئهگهر به برای خۆیان نهزانن، جۆرێكه له دهمارگرژی.
ئهمڕۆ سێشهممه، مهلا عهبدوڵڵا سهعید وهیسی، سهرۆكی یهكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی، له دیداری جیاكاری و ئازادیی ئایینی، گوتارێكی پێشكهش كرد و له بهشێكیدا ڕایگهیاند: بەپێی ئایینی ئیسلام هەر موسڵمانان برای یەکدی نین، مەسیحی و ئێزدیش برای موسڵمانن، ئهگهر من تهنیا موسڵمان به برای خۆم بزانم، جۆرێكه له دهمارگرژی، خۆشبەختانە گەلی کورد بە درێژایی مێژوو بە پابەندبوونی بە ئیسلام و گەشەکردنی ئیسلامی میانڕەو ئەو بابەتانەی وردە وردە پەیڕەو کردووە تا گەیشتووەتە ئەمڕۆ و ئەمڕۆش بە تەحەداوە دەڵێم، ئەو ئازادییە ئایینییەی لە کوردستان بۆ هەموو ئایینەکان هەیە، لە زۆر وڵاتانی دنیا هەستی پێ ناکەی.
گوتیشی: ئەم بابەتە لە دنیادا درووشمە، بەڵام لە کوردستان لەمێژە بووەتە واقیع، لەمێژیشە ئەو واقیعەمان تێ پەڕاندووە، مەلا مستەفا بارزانی وەکوو سەرکردەیەکی ڕووحی و نەتەوەیی توانی ئەو برایەتی و پێکەوەژیانە دروست بکات، موسڵمانێک و مەسیحییەک، موسڵمانێک و ئیزدییەک لە یەک سەنگەردا و پێکەوە خوێن بڕێژن لەپێناوی ڕزگارکردنی کوردستان.
سهرۆكی یهكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی له كوردستان، راشیگهیاند: دوژمنانی کورد و رژێمی بەعس موسڵمان و مەسیحی و موسڵـمان و ئێزدی پێکەوە لە زینداندا لهسێداره دهدا و پێکەوە ئەنفالی دەکردن، لە ئەنفالی بارزانییەکاندا بەشێک لە مەسیحییەکانی دەڤەری بارزانیش ئەنفال کران.
دووپاتیشی كردهوه: خۆشبەختانە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەرەی بە پێکەوەژیان دا، ئێمە وەکوو یەکێتیی زانایانیش باوەڕمان بە کەمینە و زۆرینە نییە، بەڵکوو دەڵێین هەموومان پێکەوە پێکهاتەی ئەم وڵاتەین.




