٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی وەبەرھێنان: بڕیاری سەرۆکی حکوومەتە و ھەلی کار زیاتر دەڕەخسێنین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵی زیاتری ڕەخساندنی ھەلی کارە بۆ گەنجان، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتیش ھەر کۆمپانیا و وەبەرھێنەرێک پڕۆژە ئەنجام بدات، پێویستە رێژەی زۆری کارمەندی کورد بێت، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانیش لە کوردستان دەڵێت، چاودێرێکی ورد دەبین و دەرفەتی زیاتری ھەلی کار بۆ ھاووڵاتیانمان دەڕەخسێنین.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بە بڕیاری ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەر کۆمپانیا و وەبەرھێنەرێک پڕۆژە ئەنجام بدات، دەبێت رێژەی سەدا ٧٥ی کارمەندی ئەو کۆمپانیایە خۆماڵی بێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکو گەنجانی ئێمە بتوانن دەرفەتی زیاتری ھەلی کاریان بۆ بڕەخسێت، ھاوکات لەو کاتەوەی کابینەی نۆیەم دەستبەکار بووە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١١٢ ھەزار ھەلی کارمان دروست کرووە، لە کەرتی تایبەت و پڕۆژە جیاوازەکان، بەشێکیان حکوومەت دابینی کردووە، بەشێکی دیکە کەرتی تایبەت دابینی کردووە، کە بە سپۆنسەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە.

ھەر پەیوەست بەمە، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان گوتی، بە دڵنیاییەوە پێتان دەڵێم، چاودێرێکی وردی ئەو کۆمپانیا و شوێنە تایبەتانە دەکەین، ھەروەھا نموونەی بە چەند کۆمپانیایەکی گەورە لە ھەرێمی کوردستان ھێنایەوە، کە رێژەی زۆری کارمەندەکانی کوردن، ناوبراو نایشارێتەوە، کە لە ھەندێک کۆمپانیا کارمەندی بیانی بوونی زیاترە، ئەمەش بۆ لێزانینی ئەو بوارە لەو کۆمپانیا تایبەتە دەگەڕێتەوە.

محەمەد شوکری، راشیگەیاند، لەم ماوەیەدا دوو پڕۆژەی گەورەی وەبەرھێنان ئەنجام دەدرێن، کە زیاتر لە ھەزار ھەلی کار بۆ گەنجانی ئێمە دەڕەخسێنن. 

 

ھەڵکەوت محەمەد

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار