د. محەمەد سدیق: دەبینە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان
__2021_10_08_h18m22s11__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- د. محەمەد سدیق، کاندیدی ژمارە ٢٧ی پارتی لە بازنەی یەکی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "خەڵکی کوردستان و دەنگدەرانی دڵنیا دەکەمەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوێنەرایەتیی گەل و کیانی سیاسی و دەستووریی ھەرێمی کوردستان دەکەم و لەگەل ھاورێیانم دەستکەوتە بەدیھاتووەکان دەپارێزین و کار بۆ دەستکەوتی زیاتریش دەکەین، داواتان لێ دەکەم متمانەم پێ بدەن بۆ ئەوەی ببمە نوێنەری ڕاستەقینەی ئێوە لە پەرلەمانی عێراق.''
د. محەمە سدیق ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پاراستنی متمانە و داوا و بەرژەوەندییە ڕەواکانی گەلەکەمان ئەرکی لەپێشینەمان دەبێت، بەتایبەتی لە بواری زانستی و سیاسی و ئابووریدا کار بۆ دەستکەوتی زیاتر دەکەین، پارتی ھەمیشە ئەو ھێزەیە کار بۆ ھەموو کوردستان دەکات و بەرگریی لە دەستکەوتەکان کردووە، بۆیە دەنگدان بە پارتی بە واتای بەھێزبوونی کوردە لە بەرانبەر نەیارانیدا.''
قائید میرۆ




