''ژمارەیەکی بەرچاوی گەنجی دەڤەری سوورچیایەتی پەیوەندییان بە پارتییەوە کرد"

هەولێر-PDK.info- لە دەڤەری سوورچیایەتیی پارێزگای ھەولێر ژمارەیەکی بەرچاو گەنجانی سوورچی پەیوەندییان بە پارتییەوە کرد و بەرپرسێکی ئەو گەنجانەش دەڵێت، لەسەر ڕێبازی بارزانی درێژە بە خەبات دەدەین و دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین.
سەردار عومەر ئاغا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە پێشتر سەر بە لایەنێکی سیاسی بووین، ئەویش بزووتنەوەی گۆڕان بوو، بەڵام دوای خوێندنەوە بۆ ڕەوشی کوردستان بڕیارمان دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە بکەین و لە ئەمڕۆ بەدواوە لەنێو ڕیزەکانی پارتی و لەسەر ڕێبازی بارزانی درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین و دەنگی ئێمە بۆ کاندیدانی پارتییە لە سنووری خۆمان.''
سەردار عومەر ئاغا ڕوونی کردەوە: "ئێستا ھیچ لایەنێک وەک پارتی نییە بۆ ھەرێمی کوردستان و بۆ بەھێزیی ھەرێمی کوردستان ئێمە نزیکەی ٨٠٠ کەس دەبین، ھەموومان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی پارتی دەکەین، لەپێناو ئارامی و ئاوەدانیدا.''
قائید میرۆ




