نێچیرڤان بارزانی: با یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لەیادی 34 ساڵەی کیمیاباران کردنی بالیسان و شێخ وەسان و دۆڵی خۆشناوەتی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: له یادی 34 ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وه‌ساناندا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین، به شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه.
دروود بۆ گیانی پاکیان، سڵاو بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین، با یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت.




