٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ڤیان: شیعەکانیش ئێستا ھاوشێوەی کورد دژی فرەبازنەیین

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمان دوای پشوو، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و بەرنامەی کاریش لە پێنج تەوەر پێکدێت، لەوانە، فرەبازنەیی ھەڵبژاردن و پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی.

د. ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتیکوردستان گوتی، دوای پشووی پەرلەمان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمان یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام دەدات و تێیدا چەند تەوەرێک دەخرێنە ڕوو، لەوانە ڕاپۆرتی لیژنەی یاسایی لەبارەی فرەبازنەیی ھەڵبژاردن و خوێندنەوەی یەکەمی ھەموارکردنەوەی دادگای فیدراڵی و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای وەزیران و وەزارەتەکان و راپۆرت و گفتوگۆ بۆ پێشنیازی یاسای ھەموارکردنەوەی یاسای داواکاری گشتی  و خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای ھاوسەنگیی بڕوانامە و پلە زانستییەکان.

سەبری گوتیشی: "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کە ھەڵبژارن یەکبازنەیی بێت و شیعەکانیش پێشتر دەنگیان لەسەر دابوو، ئەوانیش ئێستا ھاوشێوەی کورد دژی فرەبازنەیین، بۆیە ھەوڵ دەدرێت کە ھەڵبژاردن یەکبازنەیی بێت، چونکە بەو شێوەیە لە بەرژەوەندیی گشتیدایە، بۆیە دەمانەوێت رای ھەموو لایەنەکان وەرگرین".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار