١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

مەسروور بارزانی بۆنەی ٢٤٢ـەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ٢٤٢ـەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هاووڵاتییانی خۆشەویستی سلێمانی شایستەی خزمەتی زیاتر و ئازادی و پێشکەوتن و سەقامگیری و ئارامین.

ئەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە:

ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی، لە هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر پیرۆز بێت.

هاووڵاتییانی خۆشەویستی سلێمانی، شایستەی خزمەتی زیاتر و ئازادی و پێشکەوتن و سەقامگیری و ئارامین.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار