سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی 242 ساڵەی بونیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سلێمانی هەمیشە ناوەندێکی داهێنان و تێکۆشان بووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "لە 242ـەمین ساڵیادی بنیاتنانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی شاری سلێمانی، مەڵبەندی ئەدەب و هونەر، پایتەختی ڕۆشنبیری و تەواوی دانیشتووانی خۆشەویستی دەکەم."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "سلێمانی هەمیشە ناوەندێکی داهێنان و تێکۆشانی گەلی کوردستان بووە."
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا هیوای پێشکەوتنی بۆ شارەکە خواستووە و دەڵێت، "هیوای گەشەسەندن، ئاوەدانی و ئارامیی زیاتر بۆ سلێمانی و سەرتاسەری کوردستان دەخوازم."




