فه‌رهاد ئه‌تروشی: لیژنه‌یه‌ك بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشی سه‌ر كۆرمۆر پێکدەهێنرێت

به‌غدا -KDP.info- جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی "لیژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه له ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك لیژنه‌كانی په‌رله‌مان پێكهاتووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشی سه‌ر كۆرمۆر."
فه‌رهاد ئه‌تروشی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ دوو پرس پێكهێناوه، ئه‌وانیش پرسی جورف سه‌خره و پرسی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆرن. ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ش پێكهاتوون له سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان، د.ڕێبوار هادی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی و هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز وه‌كو كورد به كاتی به‌شداری له لیژنه‌كه ده‌كه‌ن."
فه‌رهاد ئه‌تروشی گوتیشی "ئه‌و لیژنه‌یە كار له‌سه‌ر هه‌ردوو پرس ده‌كه‌ن و لێیان دەكۆڵنه‌وه، دواتریش ئه‌نجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشكرا ده‌كرێت."
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌درۆن هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌و هۆیه‌وه زیانی زۆری به‌ركه‌وت و بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی غازی ماڵان و كاره‌بای نیشتمانی، بۆیه په‌رله‌مان بڕیاری داوه لیژنه‌یه‌ك پێكبێت و لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكات."
بڵند ئیبراهیم




