پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەڕێز خۆشناڤ جەمیل

ھەڤاڵی بەڕێز خۆشناڤ جەمیل
خەمباربووین بە بیستی ھەواڵی کۆچی دوای باوکی بەڕێزتان و کەسایەتی دیاری عەشیرەتی دۆسکی، خوالێخۆشبوو (جەمیل نعمان محەمەدسەلیم دۆسکی).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان




