٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/9/2020 له‌ به‌غدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆسه‌ى سیاسى و كارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و یاسادان، بابه‌تى دادگاى فیدرالى و میكانیزمى كاندیدكردنى ئه‌ندامانى، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژادنى داهاتووى عێراق، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتیى وڵات به‌تایبه‌تى ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و پێویستییه‌كانیان، په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا، دۆخى پێكهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌یان تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى هاوبه‌شى و هاوكاریى نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ى وڵات و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان كرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دۆخى ئاواره‌كانى شه‌ڕى داعش له‌ كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان، پێویستیى بایه‌خدانى زیاتر به‌ دۆخى ئاسایش و سه‌قامگیرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى‌ ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕ و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ خه‌ڵكى گه‌ڕاوه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى دى، خرانه‌ به‌ر باس.

هەواڵی پەیوەندیدار