٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی جووتسایدی ھەولێر-دھۆکی بەسەر کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی پڕۆژەی جووتسایدی (ھەولێر- دھۆک)ی کرد و لەنزیکەوە پڕۆژەکەی بەسەر کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی جووتسایدی (ھەولێر - دھۆک)ی بەسەر کردەوە.

ڕۆژی شەممە، مەسعوود كاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تیمەكانی كاركردن ھەوڵەكانیان چڕ كردووەتەوە بۆ كۆتایی ئەمساڵ رێگای ھەولێر بۆ دھۆك تەواو بكرێت کە ڕێگاکە کراوەتە دوو بەش، بەشی یەکەم لە شەقامی 120 مەتری تا دەگاتە ئۆڤەرپاسی گەزنە، کە قۆناغێکە و لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەشی دووەمیش لە ئۆڤەرپاسی گەزنەوە بۆ گوندی چەمە، کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

جەختیش کرایەوە کە تا کۆتایی ئەمساڵ، بڕیارە ھەردوو سایدی ڕێگاکە تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان کە لە سەنتەری شاری ھەولێرەوە تا پردی گۆپاڵە 38 کیلۆمەترە و بەشێوەیەکی پێشکەوتوو دروست دەکرێت.

مەسعود کاڕەش، گوتیشی، "بە تەواوبوونی ڕێگاکە، ھەولێر زیاتر دەبووژێتەوە، لەبەر ئەوەی ئۆتۆبانێکی نێودەوڵەتییە و ھەولێر بۆ دھۆک و دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل زۆر نزیک دەکاتەوە، ئەوەش کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر ڕەوتی ھاتوچۆ، بە تایبەتی بۆ شارێکی وەک ھەولێر کە پایتەختی ھەرێمی کوردستانە.

هەواڵی پەیوەندیدار