٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تیمەكان ھەوڵەكانیان چڕ كردووەتەوە، كۆتایی ئەمساڵ رێگای ھەولێر بۆ دھۆك تەواو دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ رێگای سەرەكیی ھەولێر- دھۆك لە دیوی ھەولێرەوە و تەواو بكرێت، جێگری پارێزگاریش دەڵێ، بە تەوابوونی رێگاكە، ھەولێر زیاتر دەبووژێتەوە و كاریگەری لەسەر ھاتوچۆ دەبێت.

مەسعوود كاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تیمەكانی كاركردن ھەوڵەكانیان چڕ كردووەتەوە بۆ كۆتایی ئەمساڵ رێگای ھەولێر بۆ دھۆك تەواو بكرێت و كراوەتە دوو بەش، بەشی یەكەم لە شەقامی ١٢٠مەتری تا دەگاتە ئۆڤەرپاسی گەزنە، كە قۆناغێكە و لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت و لە ئۆڤەرپاسی گەزنەش بۆ گوندی چەمە، لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە سەرپەرشتی دەكرێت".

جێگری پارێزگاری ھەولێر گوتیشی: "بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ ھەردوو سایدی رێگاكە تەواو بكرێت و بكەوێتە خزمەت ھاووڵاتیان، كە لە سەنتەری شاری ھەولێر تا پردی گۆپاڵە ٣٨ كیلۆمەترە و بە شێوەیەكی پێشكەوتوو دروست دەكرێت".

كاڕەش روونیشی كردەوە: "بە تەوابوونی رێگاكە، ھەولێر زیاتر دەبووژێتەوە، لەبەر ئەوەی ئۆتۆبانێكی نێودەوڵەتییە و ھەولێر بۆ دھۆك و ئیبراھیم خەلیل زۆر نزیك دەكاتەوە، ئەوەش كاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر رەوتی ھاتوچۆ، بە تایبەتی بۆ شارێكی وەك ھەولێر كە پایتەختی ھەرێمی كوردستانە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار