مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە سەربەست تروانشی دەكات

هەڤاڵی بەڕێز سەربەست تروانشی
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتان، خاتوو (كوردستان).
بەو بۆنە خەمناكەوە، بە ناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیمانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




