٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خانەقین.. تیرۆریستانی داعش پێنچ هاووڵاتییان رفاند و چواریان شەهید كردن

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین-KDP.info- تا دێت دۆخی ئەمنیی خانەقین و دەوروبەری زیاتر ئاڵۆز دەبێت و، تیرۆریستانی داعشیش شەوانە هێرش دەكەنە سەر هاووڵاتیانی سڤیل و هێزە ئەمنییەكان و لە چەند سەعاتی ڕابردووشدا پێنچ هاووڵاتییان رفاندووە و بەیانیی ئەمڕۆش تەرمی چوار هاووڵاتی دۆزرانەوە.

 

ئەكبەر حەیدەر، جێگری لێپرسراوی لقی 15ی خانەقینی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو پێنچ كەس لە لایەن چەكدارە پاشماوەكانی داعشەوە ڕفێندراون، داعش ئێستا شەوانە چالاكیی تیرۆریستی دژ بە هاووڵاتیانی سڤیل ئەنجام دەدات".

 

 

حەیدەر هەروەها گوتی: "تیرۆریستانی داعیش دوو شوۆفێری تڕێلە و دوو خاوەن شوێنی بەخێوكردنی پەلەوەر و جووتیارێكیان رفاندووە، كە دەكاتە پێنچ هاووڵاتیی سیڤیل".

 

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "بەیانیی ئەمڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە چوار لەو ڕفێندراوانە تەرمەكانیان دۆزرایەوە كە لە لایەن چەكدارەكانی داعشەوە شەهید كرابوون، ڕفاندن و كوشتی هاووڵاتیانی سیڤیلیش لە لایەن داعشەوە، بەردەوامە".

 

"تیرۆریستیانی داعش بە شێوەیەكی چڕتر دەستیان بە چالاكیی تیرۆریستی كردووەتەوە و، گوند و ناحیە و ناو قەزای خانەقین بۆمبباران دەكەن و ماڵی هاووڵاتیان وێران دەكەن، هێزە ئەمنییەكانی عێراقیش بەرامبەریان دەستەوەستانن، هەروەها ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەش كە هێزە عێراقییەكان ئەنجامیان دا لە ناوچەكە، نەیتوانی چالاكییەكانی تیرۆریستانی داعش كەم بكاتەوە". ئەكبەر حەیدەر وای گوت.

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار