٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ھەفتەی داھاتوو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ئەو ھاووڵاتییە ڕۆژئاواییانەی لە ھەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

پێشابوور-KDP.info- بەڕێوەبەری خاڵی سنووریی پێشابوور گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سێ ڕۆژی دیاری کردووە بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن و لە ھەرێمی کوردستان ماونەتەوە، ھەفتەی داھاتوو گەڕانەوەیان دەست پێ دەکات.

شەوکەت بەربەھاری، بەڕێوەبەری خاڵی سنووریی پێشابوور، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە کە لە ھەفتەی داھاتوو ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە ھاووڵاتییانی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە ھەرێمی کوردستانن و پێشتر سەردانیان کردووە، دەتوانن لە ڕێگەی خاڵی سنوورییەوە بگەڕێنەوە."

شەوکەت بەربەھاری گوتیشی: "ئەو ھاووڵاتییانەی ئارەزووی گەڕانەوە بکەن، دەتوانن لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا بگەڕێنەوە و ھیچ ڕێکارێکیشی پێویست نییە و تەنھا دێن و دەگەڕێنەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان."

گوتیشی: "بە ھەمان شێوە ئەو ھاووڵاتیانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە ئیقامەی ھەرێمی کوردستانیان ھەیە، ڕۆژانە ١٠٠ کەسیان دوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار