KDP.info زانیاری له‌سه‌ر گرێبه‌ستی فڕۆکە ئاشكرا ده‌كات
هەولێر- KDP.info- گرفت له‌نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه له‌باره‌ی كڕینی فڕۆکە‌ی F16 و ئه‌مه‌ریكا دڵنیا نییه له‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکانه بۆ سه‌روه‌ریی عێراق به‌كار بهێنرێت، یان نه‌كه‌وێته ده‌ست گرووپ و میلیشیاكان، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌ی گفتوگۆكانی شاندی عێراق و ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بووه. به‌پێی به‌دواداچوونێكی ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كورد توانیویانه پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن له ڕاهێنانی ئه‌و فڕۆکانه.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی واشنتۆن و به‌غدا له ساڵی 2011، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا 36 فڕۆکە‌ی جۆری F16 ده‌فرۆشێته عێراق و ڕێككه‌وتنه‌كه وا هاتووه كه به دوو كاروان ده‌بێت؛ كاروانی یه‌كه‌م 18 فڕۆکە‌یه به به‌های 3 ملیار دۆلار و بڕیار بوو له 2014 بدرێته عێراق، به‌ڵام له ساڵی 2016 و دوای شه‌ڕی داعش 10 فڕۆکە دراوه‌ته عێراق و 26 فڕۆکە‌ی دیكه ماون كه بدرێته عێراق، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و تێبینیی واشنتۆن له‌سه‌ر مه‌شق و ڕاهێنان و پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گه‌ره‌نتی به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆکانه بۆ پاراستنی عێراق و گرفته ناوخۆییه‌كان، ئه‌و پرسه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، دواجار له‌گه‌ڵ چوونی شاندی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ واشنتۆن به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی به‌غدا و واشنتۆن ئه‌م پرسه‌ش باس كراوه و بڕیاره هه‌ردوولا بگه‌نه ڕێككه‌وتن، لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تێبینییان هه‌یه و ده‌ڵێن: "مواسه‌فاتی ئه‌م فڕۆکانه هی 2010 و به‌نرخی ئه‌وكات حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتووه، ئێستاش ساڵی 2020ە و ده‌بێت هه‌م پێداچوونه‌وه به نرخه‌كەیان‌دا بكرێت و هه‌م بە گرێبه‌سته‌كەدا، چونكه ناكرێت به‌غدا له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ساڵی 2011 پاره ڕاده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بکات و ئێستاش له ساڵی 2020ین فڕۆکە‌كان به‌شێكیان وه‌رنه‌گیراون".
د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌م پرسه له لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس كراوه سه‌باره‌ت به كڕینی فڕۆکە‌ی ئێف 16 و دواتر ئه‌مه وه‌ك پرسێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقیش تاوتوو كراوه، له‌م شانده‌ی حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك له خاڵه‌كانی گفتوگۆی نێوانیان ئه‌مه بووه و ئاسۆیه‌كی ڕوون هه‌یه له‌وبارەیەوه بگه‌ینه ڕێككه‌وتن". ڕایشیگه‌یاند: "ئه‌و ورده‌كاریی گرفته‌كه نازانێت، به‌ڵام چاره‌سه‌ر ده‌كرێت."
فڕۆکە‌ی F16 به سه‌روه‌تێكی سه‌ربازیی نیشتمانی ده‌ناسێنرێت دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌فه‌رمی ده‌یانكرێت و ده‌بنه مڵكی عێراقییه‌كان، به‌س ئه‌وه‌ی گرنگه كه ئه‌م چه‌كانه بۆ پرسی سه‌روه‌ریی عێراق به‌كار بهێنرێت، نه‌ك ململانێی ناوخۆیی و ئه‌مه‌ریكاش له‌م بارەیە‌وه گه‌ره‌نتی ده‌وێت، ڕۆڵی كورد له‌م چه‌كانەدا ده‌بێ هه‌بێت، چونكه به‌پێی ده‌ستوور ده‌بێت كورد پشكی له %17ی سوپای عێراق پێك بهێنێت.
عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به‌شداریی كورد له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا كه‌مه، هه‌رچه‌نده ڕۆڵی سه‌ره‌كییان بینووه، به‌شێكی زۆریان دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكۆتبه‌ر گەڕانه‌وه بۆ كوردستان، و هه‌رچه‌نده ئێستا مه‌شق به هه‌ندێكیان ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مه هێشتا جێگا تمووحی ئێمه نییه، چه‌ندین فڕۆکە‌وانی كورد ڕۆڵیان بینی له شه‌ڕی داعش، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای ناكۆكیی هه‌ولێر و به‌غدا زۆربه‌ی فڕۆکە‌وانه كورده‌كان به‌غدایان به‌جێ هێشت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كورد ده‌یه‌وێت ئه‌و پشكانه‌ی وه‌ربگرێته‌وه له به‌شی فڕۆکە‌وانیی سوپای عێراق، عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت ده‌ڵێت: "هه‌ر شتێك له‌پێناوی كورد بێت وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی بۆ ده‌درێت و كه‌مته‌رخه‌میی لێ ناكرێت".
له‌گه‌ڵ گرنگیی به‌شداریی گه‌نجانی كورد و ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانی له به‌شی فڕۆکە‌وانیی سوپای عێراق و ڕاهێنان له‌سه‌ر فڕۆکە‌ی F16 حكوومه‌تی عێراق به هاوبه‌شیی ئه‌مه‌ریكا خولێكی ڕاهێنانیان بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه كردووه‌ته‌وه كه ده‌بنه فڕۆکە‌وان، له‌ناویاندا چه‌ند كوردێك هه‌ن، یه‌كێك له‌وان پله‌ی یه‌كه‌می له ئاستی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست هێناوه.
شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "چه‌ند كوردێك ئێستا فڕۆکە‌ی عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و فڕۆکە‌وانن، به‌ڵام ڕێژه‌ی كورد كه‌مە و زیاتر له %23ی عێراقە، به‌ڵام له‌م سلكه سه‌ربازیانه زۆر كه‌من، ئێستا بە خۆشحاڵییەوە به‌شێك له گه‌نج و ئه‌فسه‌رانی كورد له خولی ڕاهێنانی فڕۆکە‌ی (ئێف 16) و به‌شێك له‌و خولانه تایبه‌ته به سیانه‌كردن، واته چاكکردنه‌وه و فێربوونی ته‌كنیكیی فڕۆكه، ئێشتاش گرفت له نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق هه‌یه له‌و بارەیە‌وه و به‌شێك له فڕۆکە‌كان نه‌هاتوون بۆ عێراق ناچار له ئه‌مه‌ریكا مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ ده‌كرێت و ئه‌مه‌ریكاش بەئاسانی ئه‌و فڕۆکانه ڕاده‌ستی عێراق ناكات".
ڕایشیگه‌یاند: "له ئه‌مه‌ریكا گه‌نجێكی كورد پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه له مه‌شق و ڕاهێنان له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆکانه و چاوەڕوان ده‌كرێت كه ڕۆڵی كورد و گه‌نجانی كورد له‌و بارەیە‌وه زیاتر بێت."
فڕۆکە‌ی شه‌ڕكه‌ری ئێف 16 یه‌كێك له جۆره فڕۆکە پێشكه‌وتووه‌كانه و چوار ساڵ جارێك ده‌زگای هه‌واڵگری و ئه‌منیی ئه‌مه‌ریكا چێكی فڕۆکە‌كان ده‌كاته‌وه و تایبه‌تمه‌ندیی بۆ زیاد ده‌كات. حكوومه‌تی عێراق به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه كردوویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له 2011 بڕیاره 36 فڕۆکە له ئه‌مه‌ریكا بكرێت، ئه‌م فڕۆکانه ڕۆڵی گرنگیان بینی له وێرانكردنی پێگه و باره‌گاكانی داعش له عێراق و سووریا و له هه‌رێمی كوردستانیش ڕۆڵی گرنگیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بۆ له‌ناو بردنی تیرۆریستانی داعش.
ڕاپۆرتی شیكاری و مه‌یدانی: كارزان سه‌باح هه‌ورامی




