سوپاسنامەیەک لەلایەن بنەماڵەی مامۆستا مەحەمەد مەلا قادر
__2020_05_17_h20m22s24__HK__2020_08_24_h20m38s36__HK.jpg)
رۆژی ١٦/٨/٢٠٢٠، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، کاکە ئاوارەی برامان، گیانی لە دەستدا و جوانەمەرگ بوو، بۆ خێزان و منداڵەکانی و، بۆ تێکڕای خانەوادەکەمان، کۆستێکی ئەوەندە گەورە بوو کە بەھیچ شتێک کەلێنی پڕناکرێتەوە. بەھۆی پابەندبونمان بە رێنماییەکانی تەندروستی مەراسیمی پرسەمان دانەنا،بەڵام ھاوسۆزی و ھاوخەمی خەڵکی بە ئەمەک و دڵسۆز، بەشێک لە ئازار و دەردەکانی کەم کردینەوە کە جێگای رێز و ستایشی زۆرمانە، بەتایبەتیش:
- زۆر سوپاسی جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەین کە ھەر چەند دەقەیەک پاش مەرگی برامان لە رێگای تەلەفۆنەوە پەیوندیان پیوەکردین و بە وشە گەرم و ورە بەخشەکانیان، بەشێکی زۆری لە ئازار و ئێشمانی کەم کردەوە.
- زۆر سوپاسی بەرێزان سەرۆکی ھەرێم جەنابی کاک نێچیروان بارزانی و سەرۆکی حکومەت جەنابی کاک مەسرور بارزانی دەکەین کە بە تەلەفۆن سەرەخۆشیان لێکردین و ھاوخەمی خۆیانیان بۆ تێکرای خانەوادەکەمان دەربری.
- زۆر سوپاسی ھەڤالانی بەرێز سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتیمان دەکەین کە بەرێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندییان پێوەکردین و سەرەخۆشیان لێکردین.
- سوپاسێکی گەرمی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی دەکەین کە بەرێگای تەلەفۆن ھاوخەمی خۆیانیان پێراگەیاندین.
- سوپاسێکی زۆری حیزب و لایەنە سیاسیەکانی رۆژھەلات دەکەین کە بە رێگای تەلەفۆنەوە سەرەخۆشیان لێکردین.
- سوپاسی تەواوی کەسایەتیە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەکادیمیەکان و ئەفسەر و فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە و خوشک و برا و ھاووڵاتیانی دڵسۆز و، تێکڕای دۆست و خزمان، لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دەکەین کە بە نامە و بروسکە یاخود لە رێگای تەلەفۆنەوە ھاوخەمی و خەفەتباری خۆیانیان پێگەیاندین.
- جارێکیتر سوپاستان دەکەین، خودای گەورە پاداشتی ھەموولایەک بداتەوە و ئاگاداری سەلامەتی و تەندروستی ھەمووان بێ.
لە لایەن بنەمالەی مامۆستا مەحەمەد مەلا قادر
٢٤/٨/٢٠٢٠ ھەولێر




