په‌یامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ سەری ساڵی نوێی کۆچی

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچییەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:
یەکی موحەڕرەم، سەری ساڵی نوێی کۆچی لە تێکڕای موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز بێت، هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، کۆتاییی مەینەتی و گرفت و كێشه‌كان بۆ موسڵمانان و کۆی مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، ساڵێکی پڕ لە خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک ده‌خوازم.
خوای مەزن پەتای کۆرۆنا و لێکەوتە سەختە ئابووری و تەندروستییەکانی لە کۆڵ جیهان بکاتەوە، له سایه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى، شادی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ڕوو بکاتەوە کوردستان، كوردستانییانى ئازیز و ته‌واوى مرۆڤایه‌تى سه‌لامه‌ت و پارێزراو بن.
هه‌موو ساڵێك به خۆشى و له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
29 ذو الحجة 1441ى كۆچى
19/8/2020




