٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، بزوتنەوەی ئاشتی خوازان، حزبی پێشکەوتنخواز، 16ی ئاب پیرۆز دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و بزوتنەوەی ئاشتی خوازانی کوردستان و حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان، به‌بۆنه‌ی یادی 74 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكیان ئاراسته‌ی پارتی كردووه‌.

 ده‌قی په‌یامی حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران:

بۆ بەڕێز مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان 

وێڕای سڵاوێکی  گەرم 

بەبۆنەی یادەوەری ٧٤ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ،گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ھەموو  تێکۆشەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین. یادی زیاتر لە ٧ دەیە خەبات و تێکۆشان و چالاکی ئێوە وەکوو  حیزبێکی بە ئەزموون لەمێژووی نەتەوەکەمان ھەرمانە.

لەم سەردەم و بارودۆخە نوێیەدا، گەلەکەمان لە ھەموو کات زیاتر پێویستی بەپاراستنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی ناوخۆیی ھەیە، خۆی ئەمە یەکێک لە ئامانجەکانی دامەزراندنی حیزبە ھەڵسوڕاوەکەتان بووە، دڵنیابن بەپێی ڕەوت و کارنامەی پێشووتان، گرینگایەتی بەجێھێنانی ئەم ئەرکە لاتان زۆر پڕ بایەخ و ھەست پێکراوە، ئێمەش لە وەدیھێنانیدا ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

جارێکی دیکە وێڕای پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە، ھیوادارین حیزبە خەباتگێڕەکەتان شێلگیرتر لە ھەمیشە لەپێناو و لەئاراستەی ئامانجەکانی گەلی کورد و مسۆگەر کردنی مافە ڕەواکانی تێکۆشانی بەردەوام بێت و بە ھەوڵێکی ھەمە لایەنە، داھاتوویێکی گەشاوەتر بێنێتە دی.

 

کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ده‌قی په‌یامی حزبی بزوتنەوەی ئاشتی خوازانی کوردستان‎ / عێراق:

                 (بروسکەی پیرۆزبایی)

بەڕێز ئەنجومەنی سەرکردایەتی (پارتی دیموکراتی کوردستان)سلێمانی

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبە تێکۆشەرەکەتانەوە  بەردەوام بوون لەخەبات مێژوویەکی پڕشنگ دار بەم بۆنە پیرۆزەوە پیرۆزبایی حیزبمان لە جەنابی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کاک (مسعود)و تەواوی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ھەموو ھەڤاڵانی بەڕێزتان دەکەین ھیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی یەک ڕیزی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان وە بەتایبەتی تریش پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان تاوەکو بتوانن داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان لەگەڵ حوکومەتی ناوەند مافە دەستوریەکانمان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ جێگیربکەن .

دووبارە بەناوی تێکڕای ھەڤاڵانمان پیرۆزبایی یادی (٧٤)ەمین ساڵی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.

 

مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئاشتی خوازانی کوردستان

ده‌قی په‌یامی حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان:

بۆ بەڕێز /پارتی دیموکراتی کوردستان

           بابەت/بروسکەی پیرۆزبایی

دوای سڵاو و ڕێز ..........

بەڕێزان ١٦ی ئاب ڕۆژێکە یاخود ڕێکەوتێکە لە ھزرو بیری خەڵکی کوردستاندا ھەمیشە لەیاد دایە، ئەو ڕۆژەیە کە کوردستان و ناوچەکە بە بارودۆخێکی ناسک و ھەستیاردا گوزەری دەکرد و سەردەمی زێڕینی کۆماری کوردستان (مھاباد)بوو وە ھەوری ڕەشی دوژمنانی کورد باڵی بەسەر بەشەکانی کوردستاندا کێشابوو، ئا لەو کاتەدا کۆمەڵێک خەڵکی تێکۆشەر و نیشتمان پەروەر لە نێویاندا بارزانی نەمر شەڕەفی دامەزراندنی پارتێکی کوردیان ڕاگەیاند بەناوی (پارتی دیموکراتی کوردستان)کە ئەوە ڕۆژێکە لە ڕۆژە پڕشنگدارەکانی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی خەڵکی کوردستان.

بۆیە ئێمەش ئەو ڕۆژە پیرۆزە بەرز ڕادەگرین و بەناوی خۆمان و سکرتێرو ئەندامانی کۆمیتەی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامانی حیزبمانەوە، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی جەنابی (سەرۆک بارزانی) و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و یەک بە یەکی ئەندامانی پارتیتان (پارتی دیموکراتی کوردستان )دەکەین و ھیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی چارەسەر کردنی ھەموو کێشە و قەیرانەکان کە دوژمنانی کورد سەپاندویانە بەسەر ھەرێم و بەجۆرێک کە ئاشتی و ئارامی و یەکڕیزیان خستوەتە مەترسیەوە کە دەکرێ لە ڕوانگەی برا گەورەییەوە دەست پێشخەریەک بکرێت بۆ کۆتایی ھێنان بەو دۆخە نەخوازراوەی کە ئەمڕۆ بەرۆکی خەڵکی کوردستان گرتووە، لە کۆتاییدا دەڵێین دووبارە بەرز و پیرۆزبێت ئەم یادە شکۆدارە.

مەکتەبی سیاسی حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار