٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە KDPوە ئەو زەویانەی بڕیارە لە ھەفتەی داھاتوو تاپۆ بکرێن بزانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی شارەوانی ھەولێر دەڵێ، دوای تاپۆکردنی ١٦ھەزار زەوی کارت، ئامادەکاری کراوە و بڕیارە لە ھەفتەی داھاتوو، دەست بە تاپۆکردنی ٦ ھەزار زەوی دیکەی کارت بکرێت.

گوتەبێژی شارەوانی ھەولێر، سیامەند کەریم حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە سنووری شارەوانی ھەولێر تا ئێستا زیاتر لە١٦ھەزار زەوی کارت تاپۆ کراون و، ئێستاش ٦ ھەزاری دیکە ئامادەن و ھەفتەی داھاتوو دەست بە تاپۆکردنیان دەکرێت".

سیامەند کەریم حوسێن  گوتیشی: "ئەو زەویانەی بڕیارە لە ھەفتەی داھاتوو تاپۆ بکرێن، لە ناوچەکانی سنووری شارەوانی دوون، لە ناوچەکانی گەڕەسوور و کەرک و باخی منارەن، ناوچەکانی دیکەش دەگرێتەوە، بۆیە ئەوەی زەوی کارت بێت تاپۆ دەکرێت".

گوتەبێژی شارەوانی ھەولێر زیاتر گوتی: "جارێ نازانین چەند زەوی کارت ھەیە، تا زەوی کارت ھەبێت ئێمەش بەقۆناغ تاپۆیان دەکەین، ھەر بۆیە ئەوەی دیارە تا ئێستا ١٦ھەزار تاپۆکراون و، ھەفتەی داھاتووش دەست بەتاپۆکردنی ٦ ھەزاری دیکەش دەکرێت".

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار