پارتی گەل، پارتی چاكسازی و پارتی ئیرادە، ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی پیرۆز دەكەن

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی پارتی گەلی توركمان، پارتی چاكسازیی توركمان و پارتی ئیرادەی نیشتیمانیی توركمانی، بە بۆنەی یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكیان ئاراستەی پارتی كردووە.
دەقی پەیامی حزبی پارتی گەلی توركمان:
بەڕێز جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
پڕ بە دڵ پیرۆزباییەكی گەرمی یادی دامەزراندنی پارتەكەتان، پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم، كە لە سایەیدا زۆربەی پێكھاتەكانی كوردستان تێیدا بەشدار بوون، چونكە ھەر لە ساتەوەختی لەدایكبوونییەوە ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی جەماوەری كوردستان بوو بە ھەموو پێكھاتە ئایینی و نەتەوایەتییەكانەوە.
بەڕێز سەرۆكی ھێژا
سەركردایەتیی بەڕێزتان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆتە مایەی ئارامی و سەقامگیریی ھەرێمی كوردستان كە ھەموو لایەك بە ئازادی و ئاسایش تێیدا دەژین، جارێكی تر دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەكەین بە ھیوای سەركەوتنی زیاتر لە ھەموو مەیدانەكانی سیاسی و ئابووریدا.
عیرفان كەركوكلی
سەرۆكی پارتی گەلی توركمان

دەقی پەیامی پارتی چاكسازی توركمان:
ڕێزدار/ سەرۆك مەسعوود بارزانی
سڵاو و ڕێز...
بە بۆنەی (٧٤)ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم كادر و ئەندام و پێشمەرگە قارەمانەكان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و سەرجەم لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین، ھیوای ھەمیشە سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، زەروورەتێكی مێژوویی بوو بۆ درێژەپێدانی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كورد لەو سات و وەختە ناخۆشانەی كە دوژمنان و داگیركارانی كوردستان بە ھەموو ھێز و توانایان ھەوڵی كپكردنی شۆڕش و سە رھەڵدانی گەلی كوردیان دەدا، مێژوو و خەباتی نەپساوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕێگەی ڕزگاریی گەلی كوردستان و كوردایەتیدا لە پێناو سەروەریی نیشتمان و سەربەخۆییدا بەرز دەنرخێنین، ھیواخوازین ئەو یادە مەزنە ببێتە مایەی یەكڕیزی و تەبایی سیاسی نێوان سەرجەم ھێزو لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان بە مەبەستی زیاتر فەراھەمكردنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و سەرخستنی پڕۆژەی چاكسازی و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە نالەبارەی كە ئێستا ھەرێمەكەمان پێیدا گوزەر دەكات، ھەروەھا ببێتە مایەی پتەوبوونی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم پێكھاتەكان و ھاندەرێكی بەھێز بێت بۆ بەدیھێنانی ئارامی و ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانیی زیاتر بۆ خەڵكی كوردستان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و ئومێدمان ھەمیشە سەركەوتنتانە.
عەبدولقادر بازرگان
سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمان

دەقی پەیامی پیرۆزبایی پارتی ئیرادەی نیشتیمانیی توركمانی:
بەڕێز مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.
بە بۆنەی یادی ٧٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و گشت ئەندامانی پارتەكەتان دەكەم.
داواكارم لە خودای گەورە داھاتوومان لە ئەمڕۆ باشتر و پڕشنگدارتر بكات.
لەگەڵ ڕێزدا.
مەحموود چەلەبی
سەرۆكی پارتی ئیرادەی نیشتیمانیی توركمانی





