٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزووتنەوەی توركمانی بێلایەن، بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان و كۆمەڵەی رۆشنبیریی توركمان، 16ی ئاب پیرۆز دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- حزبی بزووتنەوەی توركمانی بێلایەن و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان و كۆمەڵەی رۆشنبیریی توركمان لە كوردستانی عێراق، بە بۆنەی یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكیان ئاراستەی پارتی كردووە.

دەقی پەیامی حزبی بزووتنەوەی توركمانی بێلایەن:

جەنابی كاك مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

سڵاو و رێز..

بە بۆنەی حەفتاوچوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ناوی خۆم و هەموو ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەكەمان، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان دەكەین، لە خودای گەورە و میهرەبان داواكارین كە ئەم یادە پیرۆزە پایەدار بێت و لە ژێر رێبەرایەتیی بەڕێزتان، گەلانی كوردستان بە هەموو مافە رەواكانیان بگەن.

لەگەڵ رێزدا...

كەنعان شاكر عوزێر ئاغالی

سەرۆكی بزووتنەوەی توركمانی بێلایەن

دەقی پەیامی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان:

بەڕێز/ جەنابی كاك مەسعوود بارزانی

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان - تێكۆشەر

بەڕێز/ كاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان

لە یادی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین.

دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رووداوێكی گرینگ بوو لە مێژووی سیاسیی گەلەكەمان و تێكۆشان لە پێناو هێنانەكایەی ماف و داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان و داكۆكیكردن لێیان.

پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە رێبەرایەتیی نەمر (مەلا مستەفای بارزانی) لە پاڵ تێكۆشان و قوربانیدانی، گەلێك دەستكەوتی گرینگی بەدەست هێناوە لە سەرجەم قۆناغەكانی خەباتی رزگاریش پێگەی دیارە.

لەم قۆناغەشدا پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزێكی گەورە مایەی تێڕوانینی لایەنەكان و خەڵكی كوردستانە هەوڵەكانی بخاتە گەڕ لە بارودۆخێكی لەم شێوەیەی ناوخۆی كوردستان و عێراق و ناوچەكە لە تەك هێزە كوردستانییەكان رۆڵێكی كاریگەر و باڵا بگێڕێ لە دەربازكردنی ئەم دۆخە ناهەموارە و دەستەبەركردنی خۆشگوزەرانی لە ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

بێگومان لە رابردوودا گەلەكەمان بە دەیان هەوراز و نشێودا تێپەڕیوە و زوڵم و داپڵۆسینی بێشوماری بینیوە، بە تایبەت ئەنفال و كیمیابارانكردن كە هەموو پێوەرێك مەبەست لێی سڕینەوەی ناسنامەی میللەتەكەمان بوون. بۆیە پێویستە بكرێنە وانەیەك تا یەكڕیزیی كوردستانی لێ بەرهەم بێت و هەموو قوربانییەكانمان بكەینە هەوێنی هێنانەكایەی كوردستانێكی سەربەخۆی یەكگرتووی بەهێز.

جارێكی دیكە وێڕای جەختكردنەوە لەسەر پەیوەندیی دێرینی نێوانمان (بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان)، پیرۆزبایی خۆمان دووبارە دەكەینەوە...

بژی كورد و كوردستان..

مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان

 

دەقی پەیامی كۆمەڵەی رۆشنبیریی توركمان لە كوردستانی عێراق:

بۆ رێزدار سەرۆك و مەرجەعی باڵای كوردستان كاك (مەسعوود بارزانی)

ب/ پیرۆزبایی

بە بۆنەی (16)ی ئاب (74) حەفتاوچوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتە تێكۆشەرەكەتان، پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ناوی هەڤاڵانی تەنفیزی و گشت دۆست و لایەنگرانی كۆمەڵەكەمان (كۆمەڵەی رۆشنبیریی توركمان لە كوردستانی عێراق)، جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین.

(16)ی ئاب رۆژێكی پڕشنگدار و وەچەرخانێكی مێژوویی بوو لە خەباتی رزگاریخوازی كوردستان كە لە سایەی ئەو رۆژە مێژووییە و خەباتی جوامێرانەی مەلا مستەفا بارزانی نەمر و كاك ئیدریسی هەمیشە زیندوو، جەنابتان و هەڤاڵانی پارتی بە تێكڕا شانبەشانی هەڤاڵانی تری نەوەكانی تری كوردستان ئەم ئەزموونە پڕشكۆیەی كوردستان هاتۆتە دی، كە خۆی لە حكوومەت و پەرلەمانی كوردستاندا دەبینێتەوە.

هیوادارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی سەرفرازی و یەكڕیزیی گشت گەلانی كوردستان و ئەم بۆنەیەش بە دەرفەت دەزانین بە جەختكردنەوە لەسەر دۆستایەتی و برایەتیی نێوانمان و زیاتر گەشەپێكردنی لە كوردستانێكی ئازاد و پێكەوەژیان لە سایەی سیاسەتی حەكیمانەی جەنابتان.

هەر شاد و سەرفراز بن.

لەگەڵ رێزدا...

زەكەریا نەجار

ئەندامی مەكتەبی تەنفیزیی كۆمەڵەی رۆشنبیریی توركمان لە كوردستانی عێراق

 

هەواڵی پەیوەندیدار