پارتی هه‌میشه ڕۆڵی گرنگی لاوانی له به‌رچاو گرتووە

ھەولێر-KDP. info شازدەی ئابی 2020 پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی یادی پڕ شكۆی 74 ساڵه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه، لاوان پێگه‌ی به‌هێزی به‌پێوه‌ی پارتین و له جۆمگه‌كانی حكوومه‌ت و حیزب‌دا پارتی ڕۆڵی گه‌وره‌ی به لاوان داوه، لاوان به ئومێده‌وه ده‌ڕواننه كۆنگره‌ی ئاینده‌ی پارتی.
عومه‌ر فارس، به‌رپرسی ناوه‌ندی باڵای هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌كێتی لاوان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند:"لاپەڕەکانی مێژووی پارتی پڕە لەسەروەرییەکانی قوربانی دان لەپێناو دۆزێکی ڕەوای گەلی کوردستان کە خەبات کردنە لە پێناو گەلێکی ئازاد‌و وڵاتێکی سەربەخۆ ، لەم پێناوەدا ڕۆڵی لاوان ڕۆڵێکی مەزن و کاریگەر بوە لەم ناوەندی خەباتەدا هەربۆیە پارتی بە بەرنامەو تێڕوانینێکی جیاواز‌و گرنگەوە سەیری ڕۆڵی لاوان دەکات لەم پێناوەشدا دەرگای زۆری بەڕووی لاوان‌دا کردوەتەوە بۆ ئەوەی کاریگەری خۆیان بسەلمێنن لە ناو کۆمەڵگەکەیاندا لەڕووی سیاسی و کار‌و بارزگانی و‌خوێندن و داهێنان ، ئەگەر سەرنج بدەین و ببینین دەزانین پارتی لەبواری ڕۆڵدان بە لاوان باخێکی پڕبەرهەمی بەرهەم هێناوە و بەرهەمی بەم باخەش بریتی یە لەچەندین سەرکردەی ئەم وڵاتە کە ئێستا لە ئاستی قەراری سیاسییدان یان لە سەرئاستی جیهان ڕۆڵ دەگێڕن، هەروەها پارتی بۆ نێوخۆی کوردستان گرنگیەکی تەواوی داوە بە پەروەردەی بیری لاوان بە بیری سۆسیالیستی نەتەوەیی".
نه‌عمان لاوان كادیری پێشكه‌وتوی پارتی، له پارێزگای كه‌ركوك لای خۆیه‌وه ده‌ڵێ:" پارتی یادی 74 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی خۆی ده‌كاته‌وه ده‌بێت زیاتر گرنگی به پێگه‌ی لاوان بدات لاوان هه‌وێنی گۆڕان كارییه‌كانن له ناو پارتی سه‌رمایه‌كی گه‌وره‌ی لاوی خوێنه‌وار و په‌روه‌رده‌ی زانست و نیشتیمانی بونی هه‌یه ئێسته له‌سه‌ر ئاستی ڕێكخراوه جیهانییه‌كان ڕێكخراوی لاوانی پارتی ئه‌ندامه و ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێ، پارتی گرنگی زۆر گه‌وره ده‌دات به لاوان، ئێمه‌ی لاوان تمووحی زیاترمان له پارتی هه‌یه ڕۆڵی گه‌وره به لاوان بدرێت بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی گه‌له‌كه‌مان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
بڵند فاتیح میراڵه‌یی چالاكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له سلێمانی، له‌باره‌ی گرنگی دانی پارتی به لاوان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:"تیمی لاوان له قۆناخه جیاجیاكاندا ڕۆڵی خۆی هه‌بووه چینی لاوان پێشه‌نگ بوون توانیویانه سه‌رمه‌شقێكی به‌هێزبن بۆ خه‌بات و كوردایه‌تی زڵمو سته‌مه‌ی له گه‌له‌كه‌مان كراون ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه،له ناو كڕۆكی پارتییه‌وه خه‌باتی شۆڕش و ئازادیان درێژه پێداوه هه‌میشه لاوان له‌ناو پارتی پێگه‌ی دیاردا بوونیان هه‌بووه".
پارتی پێناوه‌ته 74 ساڵی پڕسه‌روه‌ری ته‌مه‌نی خۆیه‌وه هه‌موو چاومان له كۆنگره‌یه هیوادارین له كۆنگره‌ی ئه‌مجاره له نوێ بوونه‌وه‌دا گۆڕانكاری تایبه‌ت بكرێت و ڕۆڵی گه‌وره له ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی حیزب به لاوان بدرێت".
18ـی شوباتی 1953 له سه‌رده‌ستی مسته‌فا بارزانی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ی كورد پارتی بڕیار ده‌دات ڕێكخراوی تایبه‌ت به لاوان و قوتابیان دامه‌زرێنێت، له خه‌باتی شاخ و شار پارتی ڕۆڵی لاوانی لەبەرچاوو گرتووە.
عەزیر رەسووڵ ھەورامی




