٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاکەمین نەجاڕ بۆ KDP باس لە پڕۆژەی پارتی تایبەت بە گوزەرانی ھاووڵاتیان دەکات

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر - KDP.info- پێشتر مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان راپۆرتێک لەبارەی تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستا و باشترکردنی بژێوی ھاوڵاتیان ئامادەکردبوو، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتیش دەڵێ، چەندین کۆبونەوەمان بۆ باشترکردنی گوزەرانی ھاوڵاتیان و تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستا  ئەنجامداوە.
 
کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "وەک پارتی لە ماوەکانی رابردوودا دیراسەتی رەوشەکەمان کردووە لەزۆر رووەوە، چەندین کۆبونەوەش بەڕێوەچوونە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر کۆبونەوەکانمان ھەبووە".
 
لەبارەی ئەوەی لەگەڵ یەکێتی پڕۆژەی پارتی باس دەکرێت تایبەت بە گوزەرانی ئێستای ھاووڵاتیان، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت: "ئێمە وەک پارتی لە سەرکردایەتی پڕۆژە و بەرنامەمان ھەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ برادەرانی  یەکێتی چۆن بتوانین رەوشەکە تێپەڕێنین".
 
 لە کۆبونەوەی دوێنێی نێوان پارتی و یەکێتی جەخت لەسەر خزمەتکردنی ھاووڵاتیان کرایەوە و، لە راگەیاندراوی دوای کۆبونەوەکەشدا ھاتووە، کە "ھەردوولا کۆک بووین لە پەلەکردن بۆ جێبەجێکردنی بڕگەی ئەلف لە خاڵی شەشەمی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان ھەردوولا، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی تایبەت و پسپۆڕ لە ھەردوولا پێکدێت بۆ یارمەتیدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان".
 
پەیوەست بە ئەنجامدانی کۆنگرەی پارتی کاکەمین نەجاڕ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "ئێمە بەنیازبووین کۆنگرە ئەنجامبدەین، ئەگەر رەوشی تەندرووستی ھاوکاربێت، ئەوە ئەمساڵ کۆنگرە دەبەستین، بە پێچەوانەوە رەوشی تەندرووستی گونجاو نەبێت ئەوە بابەتێکی دیکەیە".
 
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار