زیاتر له 220 بتڵی خوێن له سلێمانییه‌وه بۆ تووشبوانی كۆرۆنا له هه‌ولێر به‌خشرا

سلێمانی-PDK.info- ئه‌مڕۆ له پارێزگای سلێمانی كه‌مپینی به‌خشینی پلازمای خوێن ده‌ستی پێ كرد و تاكو ئێستا زیاتر له 220 بتڵی خوێن به‌خشراوه، هاووڵاتییان به گیانی خۆبه‌خشییه‌وه ڕوویان له بانكی خوێن كرد و خوێنیان به‌خشییه توشبووانی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر.
له‌پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بانگه‌وازێكدا داوای له چاكبووەوانی كۆرۆنا كرد، پلازمای خوێن ببه‌خشن و تووشبوانی كۆرۆنا ئێستا زۆریان پێویست به هاوكاریی ئه‌وانه، هەڵمەتی بەخشینی پلازمای خوێن لەلایەن هاووڵاتیانەوە دەستی پێ کرد.
بڵند فاتح میراڵه‌یی، سه‌رپرشتیاری كه‌مپینی به‌خشینی خوێن له كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تی به‌خشینی خوێن بۆ تووشبوانی كۆرۆنا و نه‌خۆشانی تالاسیما له سلێمانی ده‌ستی پێ كرد، هاونیشتمانیان زۆر به گه‌رموگوڕییه‌وه پێشوازییان له هه‌ڵمه‌ته‌كه و به‌خشینی خوێنی خۆیان كرد".
بڵند فاتح میراڵه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "له كه‌مپینی به‌خشینی خوێن له سلێمانی زیاتر له 220 بتڵی خوێن به‌خشراوه و نزیكه‌ی 70 بتڵی پلازمای خوێنه و 150 بتڵە خوێنه‌كه‌ی تر خوێنی ئاساییه بۆ توشبووانی تالاسیما به‌كار ده‌هێندرێت".زیاتر گوتی: "خوێنی چاكبووەوانی كۆرۆنا له سلێمانی بۆ توشبووانی كۆرۆنا ده‌بێت له پارێزگای هەولێر، ئه‌مڕۆ هه‌ولێر و هاونیشتمانییه‌كانیان پێویستیان به خوێنی برا و خوشكه‌كانیان بوو له سلێمانی، ئه‌مانیش خوێنی خۆیان به‌خشی بۆ چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو خێزانه‌كانییان."
ئه‌وەیشی ئاشكرا كرد: ''به‌یانی، ڕۆژی 12ی ئاب، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و له بانكی خوێن كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی خوێنبه‌خشین ده‌ست پێ ده‌كات، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو هاونیشتمانی ناوی خۆیان تۆمار كردووه له هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌خشینی پلازمای خوێن، داوا له هاونیشتمانیانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین به‌چڕی به‌شدار بن له كه‌مپینه‌كه‌دا و خوێن ببه‌خشن به هاونیشتمانیان له هه‌ولێر و، لە ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی ته‌ندروستییه‌وه پلازمای خوێن له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجەوە ده‌گوازرێته‌وه بۆ پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی پێویستیان به هه‌رچه‌ند بتڵە خوێن بێت ئاماده‌ین پێیان ببه‌خشین.''
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




