٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری كەمپەكان: ئەركی ھاوكاریكردنی ئاوارەكان كەوتووەتە سەر شانی ھەرێم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری كەمپەكانی ھەولێر رایگەیاند، ٣١ كەمپ لە ھەولێر و دھۆك ھەن و رێكخراوە جیھانییەكانیش ھاوكارییەكانیان راگرتوون، بۆیە ئێستا ئەركی ھاوكاریكردنیان كەوتووەتە سەر شانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و، حكوومەتی عێراقیش سێ كابینەیە باسی گەڕانەوەیان دەكات، بەڵام تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە، بۆیە گرنگە چارەیەك بۆ ئاوارەكان بدۆزرێتەوە.

رزگار عوبێد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سێ وەزیری حكوومەتی عێراق گۆڕدراون و ھەر وەزیرێك دێت باس لە گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكات، ئاوارەكانیش ھەر ماون و ئێستا رێكخراوە جیھانییەكانیش لە ھاوكاریكردن كشاونەتەوە و ئەركی ھاوكاری ئاوارەكان كەوتووەتە سەر شانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان".

عوبێد گوتیشی: "پێش كۆرۆنا، رێكخراوە جیھانییەكان ھاوكارییەكانیان كەم كردبووەوە و دوای ھاتنی كۆرۆنا و نەمانی رێگاكان، بە یەكجاری ھاوكارییان نەما و ئێستا حكوومەتی ھەرێم و ھەندێك رێكخراوی ناوخۆیی ھاوكارییان دەكەن".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "ئاوارەكان بە دەست چەندین كێشەوە دەناڵێنن، وەكو نەبوونی پێداویستیی پزیشكی و نەبوونی ئاو و كارەبا و چەندین كێشەی دیكەش، حكوومەتی عێراقیش تەنھا مانگانە ھەندێك خۆراكیان پێ دەدات، كە لە ھەولێر و دھۆك ٣١ كەمپ ھەن و تەنھا لە ھەولێر ٣٧ هەزار ئاوارە ھەیە، بۆیە پێویستە ھاوكاریی ئاوارەكان بكرێت، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە یاخود پێداویستییەكانیان بۆ دابین بكرێت".

دەشڵێ: "ئاوارەكان چەندین كێشەیان ھەیە بۆ گەڕانەوە، وەكو كێشەی ئەمنی و نەبوونی خزمەتگوزاری، بۆیە پێویستە ئەو كێشانەیان بۆ چارەسەر بكرێت، ئەوكات بگەڕێنەوە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار