حكوومەتی هەرێم بڕیارێك لە بەرژەوەندیی كۆمپانیاكان دەردەكات
__2020_05_17_h20m22s24__HK__2020_08_09_h19m38s39__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی داراییی هەرێم، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە دواخستنی وەرگرتنی میزانییەی كۆمپانیاكان تا (١-٩-٢٠٢٠) بەبێ ئەوەی تووشی سزای یاسایی ببن.
دكتۆر كەمال تەیب قادر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كۆمپانیاكان دەبێ تا 30ی حوزەیران میزانییەی ساڵانەی خۆیان بهێنن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باج و دەرامەت بۆ ئەوەی داتاكان بەردەست بێت لەلای ئێمە، ئەگەر تا ئەو ماوەیە نەیهێنن ئەوە تووشی سزای یاسایی دەبن."
گوتیشی: "بەڵام ئەمڕۆ بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەرێمی كوردستان و خۆپارێزیی كۆرۆنا بڕیارمان دا ئەو ماوەیە بۆ (١-٩-٢٠٢٠) درێژ بكەینەوە بۆ ئەوەی كۆمپانیاكان تووشی سزا نەبن، بەڵام (١-٩-٢٠٢٠) دواین وادەیە بۆ ناردنی میزانییەی ساڵانەیان."
كەمال تەیب ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی دۆخی داراییی كوردستانەوە خەڵك وەك ساڵانی ڕابردوو باجەكانیان ڕادەستی حكوومەت ناكەن، لەبارەی كۆمپانیا گەورە و سەرمایەگوزارەكانیشەوە گوتی: "بۆ ئەوەی لە باجدان ڕا نەكەن، ئێمە قەدەغەی هاتوچۆ و چەند ڕێكارێكی دیكەی یاساییمان بەرانبەریان گرتووەتە بەر.''
هێدی كاكەیی




