بەڕێوەبەری ناحیە: كێشەی كارەبای كەسنەزان بە تەواوەتی چارە دەكرێت

هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان وێستگەی ٣٢kvلە ناوچەی كەسنەزانی شاری ھەولێر دامەزراند، بەڕێوەبەری ناحیەكە دەڵێ، كێشەی كارەبای كەسنەزان بە تەواوەتی چارە دەكرێت.
سائیب حاجی ھاروون، بەڕێوەبەری ناحیەی كەسنەزان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كاركردن لە وێستگەی ٣٢kvی كەسنەزان بەردەوامە و لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆتایی دێت، بەوەش تۆڕی كارەبای كەسنەزان و دەوروبەری دەخرێتە سەر وێستگەكە و رەوشی كارەبای نیشتیمانی بە تەواوەتی باش دەبێت".
بەڕێوەبەری ناحیەی كەسنەزان دەشڵێت: "پێشتر بە ھۆی ئەوەی بارگرانی لەسەر تۆڕەكانی ناوچەی كەسنەزان ھەبوو، چونكە نەحیەکە بە خێرایی فرانبوونی بەخۆیەوە بینی، بەردەوام بارزۆری دەخرایە سەر ھێڵەكانی گواستنەوە و كێشەی كەمیی كارەبا پەیدا دەبوو، بەڵام دوای تەواوبوونی پڕۆژەكە، لە ماوەیەكی نزیكدا بارزۆری نامێنێت، بە تایبەتی لە وەرزی ھاوین و زستاندا".
حاجی ھاروون روونیشی كردەوە: "لەگەڵ ئیدارەی ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی كارەبا، ١٦ فیدەری ١١kvو ٨ فیدەری ٣٣ kvبۆ ناحیەی كەسنەزان دابین كراون بۆ كۆتاییھاتنی كێشەی كارەبا".
قائید میرۆ




