نێچیرڤان بارزانی: بیر و نزاکانم لەگەڵ لوبنان و قوربانیانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەیروتە

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەیروت دەردەبڕێت.
لهپهیامێكدا كه له ههژماری تایبهتی خۆی له تویتهر بڵاوی كردهوه، سهرۆكی ههرێمی كوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێی قوربانییەکانی تەقینەوەکانی لوبنان دەکات.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بیر و نزاکانم لەگەڵ لوبنان و قوربانیانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەیروتە
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەس و کاری قوربانیان دەکەم. هەرێمی کوردستان لەم کاتە دژوارەدا لەگەڵ خەڵکی لوبنان دەوەستێت.
نێچیرڤان بارزانی
سـەروکی هەرێمی کوردستان
4/8/2020




