پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
__2020_07_28_h23m9s12__BA.jpg)
پرسه و سه‌رخۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوكارانى ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان خوالێخۆشبوو خاتوو جیهان ڕه‌شید سندى ده‌كه‌م كه به داخه‌وه ئه‌مڕۆ كتوپڕ كۆچى دوایى كرد. هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌یانم، له خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و ئارامى و دڵنه‌واییش به هه‌موو لایه‌كیان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو نموونه‌ى كارامه‌یى و ڕاوێژكارێكى لێهاتووى شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموونێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستپێشخه‌ر بوو كه هه‌میشه به خه‌مخۆرى و دڵسۆزانه ئه‌رك و كاره‌كانى به ڕێكوپێكى ئه‌نجام داوه و جێپه‌نجه‌ى به چه‌ندین كارى سه‌ركه‌وتووى ساڵانى ڕابردووى بوارى پسپۆڕیى خۆیه‌وه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه دیاره. بێگومان كۆچى ناواده‌ى ئه‌و، بۆشایییه‌ك جێده‌هێڵێت و بۆ هه‌میشه له یادى ئێمه و هاوكارانیدا ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
28/7/2020




