٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پسپۆڕێکی نەوت: هەنگاوی هەمەچەشنکردنی داهات لەلایەن حکوومەتەوە هەنگاوێکی گرنگە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  پسپۆڕێکی ئەندازیاری نەوت دەڵێ، کۆرۆنا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر نەوت دانا و لە بازاڕە جیهانییەکاندا نرخی نەوت دابەزی، ئەمە کاریگەرییەش نەک تەنیا لەسەر هەرێمی کوردستان، بگرە لەسەر تەواوی جیهان بوو.

د، جەگەر عەزیز عەلی، مامۆستای زانکۆی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''هۆکارەکە دابەزینی نرخی نەوتە لە تەواوی بازاڕە جیهانییەکاندا بەهۆی وەستانی کۆمپانییە گەورەکانی وڵاتانی دنیاوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی خستنە ڕوو زیاد بێت و خواست کەم بێتەوە، هەموو کارەکانی پاڵاوگە و هاتوچۆ کەم بووەتەوە."

ناوبراو گوتیشی: ''بێگومان بۆ هەرێمێکی وەک کوردستانیش کاریگەریی دەبێت، بۆیە کوردستانیش هاوشێوەی تەواوی دنیا کەوتە قەیرانەوە."

سەرۆکێ حکوومەت، مەسروور بارزانی، ڕایگەیاندبوو، کار بۆ هەمەچەشنکردنی داهاتەکان دەکەن بۆ ئەوەی تەنیا پشتیان بە یەک داهات نەبەستن. ئەو پسپۆڕی نەوتەش دەڵێت: "وڵاتەکەمان وڵاتێکی بەرهەمهێنەری نەوتە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی ژێرخانێکی بەهێزی پێ دابنێین، نەک تەنیا بۆ دابینکردنی مووجە بەکاری بهێنین، بەڵکو دەبێ بۆ پێشەسازی و دروستکردنی ماددەکانی تر بەکاری بهێنین."

"هەنگاوی حکوومەت بۆ هەمەچەشنکردنی داهات هەنگاوێکی زۆر گرنگ و بەجێیە و ڕاستە ماوەیەکی زۆری دەوێت، بەڵام دەستپێکێکی گرنگە و حکوومەت دەستی بە کارەکانی کردووە." د. جەگەر وای گوت.

کـــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار