٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەولێر.. لە ئەمڕۆوە مزگەوتەكان بەپێی مەرجی تەندروستی دەكرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئەوقافی ھەولێر رایگەیاند، ماوەیەك بوو بە ھۆی نەخۆشیی كۆرۆنا لە ھەولێر سەرجەم مزگەوتەكان داخرابوون، بەڵام ئەمڕۆ ھەموویان بە مەرجی جێبەجێكردنی رێنمایی تەندروستی، دەكرێنەوە.

مەلا سدیق كەپرانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا سەرجەم مزگەوتەكانی ھەولێر بە ھۆی نەخۆشیی كۆرۆنا داخران و نوێژی فەرزیان تێدا نەدەكرا و وتاری ھەینییشیان تێدا نەدەدرا، ئەمڕۆ دوای رەزامەندیی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی، بڕیار درا سەرجەم مزگەوتەكان تەنھا بۆ نوێژی فەرز بكرێنەوە و بۆ وتاری ھەینییش تا كاتێكی دیكە ناكرێنەوە".

كەپرانی گوتیشی: "ئەو مزگەوتانەی دەكرێنەوە، پێویستە سەرجەم رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن، كە پێویستە مەلا و نوێژخوێنان ماسك ببەستن و بەرماڵی خۆیان لەگەڵ خۆیان ببەن و لە نزیك یەكدی نەبن، بۆ ئەوەی پارێزراو بن".

دەشڵێ: "لەناو سەنتەری شاری ھەولێر ٤٠٠ مزگەوت ھەن و ئەمڕۆش سەرجەمیان دەكرێنەوە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار