٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی شەممەی داھاتوو پارتی و یەکێتی کۆ ببنەوە و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ، لە کۆبوونەوەی داھاتوو لەگەڵ برادەرانی یەکێتی باسی کێشانی نێوانیان دەکەن.

بلند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە ھەڵگرتنی بەرپرسیاریەتییە لەلایەن یەکێتییەوە، بەداخەوە لە ماوەکانی ڕابردوودا بەشێک لە سەرکردایەتیی یەکێتی سلۆکێکی مەعقوولیان نەبووە، لە لایەک چەندین پۆستی باڵایان لەنێو حکوومەتدا ھەیە و لە لایەکیشەوە داوای ڕووخانی حکوومەتیان دەکرد."

بەرپرسەکەی پارتی دەڵێت: "پارتی و یەکێتی مادام پێکەوە حکوومەتیان پێک ھێناوە و شەریکن، پێویستە بەرپرسیاریەتیش پێکەوە ھەڵگرن، ناکرێت یەکێتی لە لایەکەوە لە حکوومەتدا بێت و لە لایەکی دیکەوە دژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێت."

بلند ئیسماعیل ڕوونی کردەوە: "کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی پێویستە بەڕێوە بچێت، چونکە دواجار ھەر دەبێت بگەینە ڕێککەوتن لەسەر ھەر کێشەیەک ڕوو بدات، بەتایبەتی ئێمە لە ھەندێ ھەڵوێستی یەکێتی نیگەرانین و لە کۆبوونەوەی داھاتوو باس لەو کێشانە دەکەین."

قائید میرۆ  

 

هەواڵی پەیوەندیدار