سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى نوێى ئه‌مه‌ریكا كرد

ھەولێر-KDP.info- سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ڕۆبێرت واڵه‌ر، کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێز كونسولى گشتیى پێشووى ئه‌مه‌ریكا و شاندێكى یاوه‌ریان ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى له كونسولى تازه، هیواى سه‌ركه‌وتنى له كاره‌كانیدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ دووپات كرده‌وه، لاى خۆیه‌وه به‌ڕێزیان پابه‌ندیى ئه‌مه‌ریكاى به سه‌قامگیرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵى هه‌رێم و لایه‌ن و پێكهاته‌كان له حوكمڕانیى عێراقدا، پشتیوانیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و ده‌ستخۆشى له كونسولى پێشوو به‌ڕێز ستیڤ فه‌یگن كرد بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى له هه‌رێمى كوردستان خزمه‌تى كردووه و ڕۆڵى له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكادا گێڕاوه، هه‌روه‌ها پیرۆزبایى لێ‌كرد كه وه‌ك جێگرى نێرده‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌ویش وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین، دووپاتى كرده‌وه كه له ئه‌ركى تازه‌یدا له بره‌ودان به پێكه‌وه‌كاردن و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له‌پێناو سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه، هه‌روها هه‌ردوولا په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكا، هاریكاریى هاوبه‌ش و كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵى هه‌رێم له سه‌قامگیریى عێراقدا، دۆخى ناوخۆ و ڕۆڵى كۆكه‌ره‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم، پاراستنى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا، دووپات كرده‌وه.





