٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەورامی: پەرلەمان 16 فراكسیۆنی تێدایە.. بە تەنھا فراكسیۆنێك ناتوانێت بڕیار بدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پەرلەمان موڵكی ھیچ حزبێك نییە و فراكسیۆنێك ناتوانێت بە تەنھا تەحەكوم بە كاروباری پەرلەمانەوە بكات.

ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "پەرلەمان موڵكی ھیچ حزبێك نییە و فراكسیۆنێك ناتوانێت بە تەنھا تەحەكوم بە بارودۆخی ناو پەرلەمانەوە بكات، بەڵكو پەرلەمان دامەزراوەیەكی نیشتمانییە و موڵكی خەڵكی كوردستانە و 16 فراكسیۆنی تێدایە، بە تەنھا فراكسیۆنێك ناتوانێت بڕیار لە كاروباری پەرلەرمان بدات".

گوتیشی: "ئێمە لە دەستەی سەرۆكایەتی بەپێی پەیڕەو بەرپرسین لە ئیدارەدانی دۆخی پەرلەمان، وەك پەرلەمان چەند داوایەكمان ئاراستەی حكوومەت كردووە و وەڵاممان دراوەتەوە. لەبارەی ئامادەبوونی وەزیرەكان لە پەرلەمان حكوومەت وەڵامی پەرلەمانی داوەتەوە كە لە كۆبوونەوەی رۆژی یەكشەممەی داھاتوو وەزیرەكانی پێشمەرگە، ناوخۆ، وەزیری ھەرێم و سەرپەرشتیاری كاتی ناوچە كوردستانییەكان بێنە پەرلەمان".

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد: یاسای فرۆشتن و بە كرێدانی موڵكەكانی دەوڵەت، لەم دوو رۆژەدا لە حكوومەتەوە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت".

ئاماژەی بەوەشدا: "بەپێی ئەو پەیوەندی و گفتوگۆیانەی شەوی رابردوو كە ھەمان بووە، من رێگرییەكی ئەوتۆ نابینم لە كۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان".

هەواڵی پەیوەندیدار