٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری زاخۆ دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی ئیداری و کەسایەتییەکانی شارەکە کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری زاخۆی کرد و لە باڵاخانەی قایمقامیەتی زاخۆ، لە گەڵ بەرپرسانی ئیداری دەڤەرەکە کۆبووەوە .

لە کۆبوونەکەدا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی و رۆڵی مێژوویی و شۆڕشگێڕانەی شاری زاخۆ و سنوورەکە بە گشتی و قوربانیدانەکانی کرد لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و گوتی، شاری زاخۆ هاوشان لە گەڵ ناوچە و دەڤەرەکانی دیکەی کوردستان، شایستەی خزمەتکردنی زیاترە و هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنی ئەم دەڤەرە.

سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی ئیداری دەڤەرەکەی ڕاسپارد کە بە بێ هیچ جیاوازییەک، خزمەتی هاووڵاتییان بکەن  و داخوازیی و سەرنج و تێبینی و گازاندەکانی هاووڵاتییان بە سینگێکی فراوانەوە وەربگرن.
پاشان سەرۆکی حکومەت لە گەڵ کەسایەتییەکانی شاری زاخۆ  و کەسوکاری شەهیدانی دەڤەرە کۆبووەوە و ئاماژەی بە کارنامە و پلانەکانی حکومەت کرد بۆ خزمەتکردنی ناوچە و دەڤەرە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان  و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و ئەنجامدانی چاکسازیی هەمەلایەنی کارگێڕی و ئابوورریی.
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێم ، گرنگیدانە بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و پشتگیریکردنی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و بەرووبوومی ناوخۆییە بە شێوەیەک کە کۆمەڵگەی کوردستان لە بەکارهێنەرەوە ببێتە بەرهەمهێنەر.

سەرۆکی حکومەت بڕیاری ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنووری قەزای زاخۆ ڕاگەیاند کە بە پێی توانا داراییەکانی حکومەتی هەرێم بەم نزیکانە دەست بە جێبەجێ کردنیان دەکرێت. گوتیشی کار دەکەین بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی کردنی زاخۆ بە ئیدارەیەکی سەربەخۆ خێراتر بکەین .

 

هەواڵی پەیوەندیدار