٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رواندزی بۆ KDP: بە فۆڕمێكی نوێ خەباتی پارتایەتی لە سۆران درێژە پێدەدەین

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- لە درێژەی گۆڕانكارییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، عەبدولواحید رواندزی وەك بەرپرسی نوێی لقی ١٠ لە قەزای سۆران دیاری كراوە و وەك خۆی دەڵێ: "زیاتر خۆمان ماندوو دەكەین بۆ خزمەتكردنی خەڵكی سۆران و رێكخستنەكانی پارتیمان".

عەبدولواحید رواندزی، بەرپرسی نوێی لقی ١٠ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سوپاسی سەركردایەتیی پارتیمان دەكەم بۆ ئەوەی متمانەیان پێ بەخشیم بۆ بەرپرسی لقی ١٠ی سۆران، بێگومان ھەڤاڵانی ئێمە پێشتر كاری باشیان ئەنجام داوە و ئێمەیش درێژەپێدەری ئەركی ھەڤاڵانمان دەبین لە سنوورەكە و ھەوڵ دەدەین بە فۆڕمێكی نوێ خەباتی پارتایەتی لە سنووری لقی ١٠  درێژەی ھەبێت".

بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دەشڵێت: "سۆران ناوچەیەكی گرینگە بۆ پارتیمان و پێگەیەكی تایبەتی ھەیە، چونكە جەماوەرێكی زۆری پارتی كەوتووەتە سنوورەكە و ئێمەیش زیاتر خۆمان ماندوو دەكەین بۆ ئەوەی بتوانین لە ئاست خواستی خەڵكی ناوچەكەدا بین، بە تایبەتی لە ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووەتەوە و رەوشی دارایی و ئابووری گۆڕانكاریی بەسەردا ھاتووە".

عەبدولواحید محەمەد رەسووڵ، ناسراو بە (عەبدولواحید رواندزی) لە ساڵی ١٩٦٩ لە شارۆچكەی رواندز لە دایك بووە و ماستەری لە یاسا ھەیە، لە دوای راپەڕینەوە كادیری پارتی دیموكراتی كوردستانە و چەندین بەرپرسیاریەتی ھەبووە لەنێو پارتیدا، لەوانەش بەرپرسی رێكخستنەكانی لقی ١٠ی پارتی بووە.

 

قائید میرۆ    

هەواڵی پەیوەندیدار