٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی رەشید بۆ KDP: رێكارەكان وەكو ئەوەی ئێستا نابێت.. رێنمایی نوێ دەردەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر گوتی، سبەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و تێیدا چەندین رێكاری نوێ دەردەكرێن، كە ئەمجارە كرانەوەیەكی باشتر دەبێت لە جاران و پێویستیشە ھاوسەنگییەك دروست بكرێت لە نێوان رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و باشتركردنی بار و گوزەرانی خەڵكدا.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر و ئەندامی ژووری ئۆپەراسیۆنی ھەولێر، عەلی رەشید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بڕیار دراوە سبەی سێشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان بە بەشداریی پارێزگارەكان كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا كۆمەڵێك رێكاری نوێ بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

عەلی رەشید گوتیشی، بە دڵنیاییەوە كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە رێكارەكان دەكرێت و وەكو ئەوەی ئێستا نابێت، بەڵام تاوەكو رۆژی سێشەممە بە ھەمان رێكاری پێشوو كار بە رێنماییەكان دەكرێت، وەلێ لە ڕۆژی سێشەممەوە گۆڕانكاریی زۆر دەكرێت، لەوانە كردنەوەی مزگەوتەكان و ھۆڵە وەرزشییەكان و گۆڕانكاری زۆر دەكرێت و كرانەوەیەكی باش دەبێت.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ڕوونیشی كردەوە: "كۆرۆنا بووەتە بابەتێكی جیهانی و تا ئێستاش ھیچ ڤاكسینێك نەدۆزراوەتەوە، بۆیە زیاتر لەوە فشار بكەین ئابووری دادەڕمێت، لەبەر ئەوە پێویستە لەگەڵی بڕۆین و لە نێوان بار و گوزەرانی خەڵك و رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنادا، ھاوسەنگییەك دروست بكەین".

دەشڵێ: "دەوامی حكوومی دەبێت و تەنھا رۆژانی پێنجشەممە نابێت، بەڕێوەبەرەكانیش سەرپشكن لە دەوامكردنی فەرمانبەران و لیژنەی باڵای كۆرۆناش رێنمایی نوێی سەبارەت بە دەوامكردن دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار