كارگه‌ی ئاوەته‌ماته‌ی شاره‌زوور به‌گه‌ڕ ده‌خرێته‌وه

هه‌ڵه‌بجه - PDK.info - له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كارگه‌ی ئاوەته‌ماته بنیات نراوه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ده‌كه‌وێته كار و ڕۆژانه 250 تۆن ته‌ماته له جووتیارانی ناوخۆ وه‌رده‌گرێت و له ساڵانی ئاینده به‌گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جووتیاران هه‌زاران دۆنم زه‌وی به ته‌ماته‌ی تایبه‌ت به ئاوەته‌ماته ده‌چێنن.
جاسم محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له چه‌ند ڕۆژی ئاینده كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته ده‌خه‌ینه‌وه كار، ئێستا دوو ئه‌ندازیارمان هێناوه و خه‌ریكی كاری سیانه‌ین".
جاسم محه‌مه‌د گوتیشی: "ڕۆژانه دەتوانین وه‌رگرتنی 250 تۆن ته‌ماته له جووتیارانی كوردستان وه‌ربگرین، ئه‌گه‌ر له مانگی 12ی ئه‌مساڵه‌وه كارمان بكردایه ئه‌وه ئه‌و ته‌ماته‌ی جووتیارانه‌ی به‌خه‌سار چوو ئێمه لێمان وه‌رده‌گرتن و تووشی زه‌ره‌ر نه‌ده‌بوون، له كوردستان جۆری ته‌ماته زۆره، ئه‌و جۆری ته‌ماته‌ی ورده بۆ دۆشاوی ته‌ماته نابێت، ئێمه له ئه‌مەریكاوه تۆی تایبه‌تمان بۆ چاندن و به‌رهه‌مهێنانی ته‌ماته هێناوه، خاك و ئاوی كوردستان‌مان بردووه له ئه‌مەریكا پشكنینی بۆ كراوه، ئه‌وجا تۆوی تایبه‌تی ته‌ماته‌مان هێناوه."
محه‌مه‌د گوتیشی: "٣٥ كرێكار به‌رده‌وام لەناو كارگه کار ده‌كه‌ن و 20 كرێكاریشمان له ده‌ره‌وه‌ی كارگه هه‌یه وه‌ك شۆفێر كارمان بۆ ده‌كه‌ن و له‌ساڵی ئاینده‌وه به گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جووتیاران هه‌زاران دۆنم زه‌وی ته‌ماته به‌رهه‌م ده‌هێنین و ئه‌وكات كرێكاری زیاتریشمان پێویسته و داده‌مه‌زرێنین، ئه‌مساڵ نیازمان هه‌بوو سێهه‌زار دۆنم زه‌وی بە ته‌ماته بچێنین".
"تیمی تایبه‌تمه‌ند به به‌رهه‌مهێنانی ته‌ماته ده‌هێنینه كوردستان و جووتیارانی خۆمان له‌م چوارچێوه‌ی ته‌قلیدییەی چاندن و به‌رهه‌مهێنانی ته‌ماته ڕزگار ده‌كه‌ین." جاسم محه‌مه‌د وای گوت.
ئەو ده‌ڵێت: "ده‌توانین بە به‌رهه‌می ناوخۆی كوردستان دۆشاوی ته‌ماته پڕ بكه‌ینه‌وه و بۆ خواروو و ناوه‌ڕاستی پارێزگاكانی تری عێراقیش هه‌نارده بكه‌ین، كار له‌سه‌ر زیاتر گه‌وره‌كردنی كارگه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به‌وه‌ی له پارێزگاكانی تری عێراق لقمان هه‌بێت به هه‌مان ناوی كارگه‌ی دۆشاوی شاره‌زوور".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




