٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی وێستگەی كارەبای كەسنەزان دەكەوێتە كار

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی دووشەممە بە چاودێریی مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، وێستگەی ١٣٢ kvی كەسنەزان بكەوێتە كار، گوتەبێژی وەزارەتی كارەباش دەڵێ، تۆڕی كارەبا لەو سنوورە فرانتر بووە و بە ھۆی ئەنجامدانی پڕۆژەكەش، كارەبا بە شێوەیەكی باشتر دەگەیەندرێتە ھاووڵاتیان.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سبەی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بە چاودێریی مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، وێستگەی ١٣٢ kvی كەسنەزان دەكرێتەوە و دەكەوێتە كار".

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا گوتیشی: "پڕۆژەی گۆڕینی وێستگەی كارەبای كەسنەزان پێشتر دەست بە جێبەجێكردنی كرابوو، بەڵام بە ھۆی نەبوونی پارەوە دواكەوت و ئێستاش دوای خەرجكردنی پارەی تێچووی پڕۆژەكە، كۆتایی ھاتووە و دەكەوێتە كار".

ناوبراو روونی كردەوە: "ناوچەی كەسنەزان و دەوروبەری فرانبوونێكی بەرچاویان بە خۆوە بینیوە و پڕۆژەكەش سوودی زۆری دەبێت بۆ دابینكردنی كارەبای نیشتیمانی و بارگرانیی سەر ھێڵەكانیش كەم دەكاتەوە، كە لە ئێستادا خواستێكی زۆر لەسەر ھێڵەكانی كەسنەزان ھەیە و دەتوانین لە مەودوا كارەبا بە شێوەیەكی باشتر بگەیەنینە ھاوبەشەكانمان".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار